یه‌ك شه‌ممه‌ , تشرینی یه‌كه‌م 21 2018
پێشانگای خانمی خانمان
سەرەکی / ڕەنگاڵە / 10 هەڵەی پیاوان لە کاتی جل لەبەرکردندا دەیکەن و هیچی لە بارەوە نازانن

10 هەڵەی پیاوان لە کاتی جل لەبەرکردندا دەیکەن و هیچی لە بارەوە نازانن

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگن و پێویستە پیاوان بە وردییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.

یەکێک لە هەڵەکان پۆشینی ڕەنگی ڕەشە بۆ هەموو ڕۆژەکانی هەفتەکەت، و بەردەوام ڕەنگی جیاواز و گونجاو لەگەڵ دەمووچاوتدا لەبەر بکە.

کراسەکەت هەڵبکە تاوەکوو سەعاتەکەت دەربکەوێت، یەکەم بۆ ئەوەی باشتر ئاگاداری کات بیت و دووەم بۆ نەشاردنەوەی جوانی سەعاتەکەت.

مۆبایل و ئینتەرنێت و سویچ و کارتەکانت هەمووی مەخە گیرفانتەوە و هەوڵ بدە هیچی تێدا نەبێت چوونکە دیزاینێکی جوان نابەخشێت بە جلەکانت.

بیرت نەچێت با کراسەکەت لە ناوەوە بێت و گەر کەسێکیت و سەرو ١٦ ساڵیت ئەوا گرنگ نییە ڕەنگی کراسەکەت چۆنە پێویستە کراسەکەت بخەیتە ناوەوە.

گەر چاکەتت لەبەر کرد ئەوا هەمیشە قۆپچەکەی خوارەوەیان با کراوە بێت و دوانەکەی سەرەوە داخراوبن، و بیرت نەچێت هەر کات ویستت دانیشیت ئەوا قۆپچەکانی سەرەوە بکەوە.

هەڵبژاردنی قەبارەیەکی هەڵەی جل و بەرگ، ئەمەش هەڵەیەکی کوشندەیە و هەمیشە خۆتی لێ بپارێزە بە وردییەوە قیاسەکان هەڵبژێرە.

لە وانەیە گرنگی نەدەیت بە چرچ و لۆچی جلەکانت بەڵام هەوڵ بدە هەمیشە ئوتوویان بکەیت، و چرچییان تێدا نەبێت، تاوەکوو بە کەسێکی پوخت و کەشخە دەربکەویت.

لە بەرکردنی دوو قایش تەواو پێشنیار نەکراوە، چوونکە دەتوانیت دانەیەکی کورت بکڕیت تاوەکوو پانتۆڵەکەت بە بەرزی بمێنێتەوە.

هەوڵ بدە قۆڵی تی شێرتەکەت زۆر لە خوارەوە و شۆڕ نەبێت، چوونکە ئەمە زیاتر پانت دەکاتەوە و بە کەسێکی قەڵەو دەرت دەخات، هەروەها دەبێتە هۆی شاردنەوەی ماسولکەکانی قۆڵت.

گەر چاکەتێک یاخوود قەمسەڵەیەکت لەسەر بلوزەکەتەوە کردە بەر ئەوا با بلوزەکەت سادەبێت و نەخشی پێوە نەبێت.

سەرنجی خۆت بنووسە
Xezanakam

FREE
VIEW