پێشانگای خانمی خانمان
سەرەکی / تەندرووستی / 10 کاریگەری خراپی کەمخەوی لەسەر جەستە کە پێویستە ئاگاداری بیت

10 کاریگەری خراپی کەمخەوی لەسەر جەستە کە پێویستە ئاگاداری بیت

ئەو كەسانەی بڕی پێویست ناخەون بەردەوام هەست بە ماندووبوون و سەرگێژخواردن و توڕەیی دەكەن و هەندێكجار لە ڕوی مێشك و دەرونیەوە ناتوانن بەسەر كاری ڕۆژانەیاندا زاڵ ببن.

گرنگترین ئەو كاریگەرییە خراپانەی كەم خەوی بریتین لە:

– كەمخەوی تەمەن كورت دەكات : توێژەرەوە بەریتانیەكان لە چەندین لێكۆڵینەوەدا ئاماژەیان بۆ ئەوە كردوە ئەو كەسانەی بڕی پێویست ناخەون، تەمەنیان كورتتر دەبێت لەچاو ئەو كەسانەی بڕی پێویست دەخەون، چونكە كەمخەوی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و ملولەكانی خوێن زیاد دەكات.

– هەستكردن بە ماندوو بوون: ئەو كەسانەی كێشەی كەمخەویان هەیە بەردەوام هەست بە ماندوێتی دەكەن و ناتوانن كارەكانیان وەك پێویست ئەنجامبدەن.

– تووش بە نەخۆشی شەكرەو پەستانی خوێن: ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی شەكرە و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن زیاد دەكات و لێدانەكانی دڵ نا هاوسەنگ دەبێت.

– خەمۆكی: ئەو كەسانەی كەمتر لە شەش كاتژمێر دەخەون لە شەو و ڕۆژێكدا ئەوە بەردەوام هەست بە خەمۆكی دەكەن، بۆ دووربونت لەم حاڵەتە پێویستە لە شەو و ڕۆژێكدا زیاتر لە شەش كاتژمێر بخەویت.

– ئاستی فێربوون لاواز دەكات: فێر بوون و تێگەیشتن و تواناكانی مێشك لاواز دەكات، ڕێگە مەدە منداڵەكەت شەوانە درەنگ بخەوێت چونكە ئەمە كاریگەری دەبێت لەسەر تواناكانی مێشكی لە قوتابخانە.

– لاوازی بڕیاردان : كاتێك مرۆڤ كەم بخەوێت توانای بڕیاردانی دروستی نابێت و هەندێكجار كاردانەوەی گونجاویشی نابێت بۆ بابەتەكان.

– ناشرین بوونی پێست: ئەگەر كەمدەخەویت و پێستت گەشاوەی و جوانی خۆی لە دەستداوە ئەوە پێویستە  كاتژمێرەكانی خەوتنت ڕێكبكەیتەوە چونكە كەمخەوی پێست ناشرین دەكات.

– زیادبوونی كێش: كەمخەوی هۆكارێكە بۆ زیادبونی كێشی مرۆڤ، چونكە ئەگەر بڕی پێویست نەخەویت ئەوە جەستەت هۆرمۆنی (جبریلین ) زۆر دەردەدات و ئەمەش وادەكات مرۆڤ هەست بە برسێتی بكات.

– ئارەزووی سێكس كەم دەكات: كاریگەری دەبێت لەسەر ئارەزووی سێكس، ئەو ژن و مێردانەی كەم دەخەون كەمتر ئارەزووی سێكسیان دەبێت لەگەڵ هاوسەرەكەیان لەچاو ئەو كەسانەی بەبڕی پێویست دەخەون.

– ئاگاداربە كەمخەوی هۆكارە بۆ لەبیركردن و كەمبونەوەی توانای مێشك.

سەرنجی خۆت بنووسە
Xezanakam

FREE
VIEW