پێشانگای خانمی خانمان
سەرەکی / تەندرووستی / #پزیشكی بۆچی دوای خۆشتن پێستت دەخوورێت

#پزیشكی بۆچی دوای خۆشتن پێستت دەخوورێت

#پزیشكی بۆچی دوای خۆشتن پێستت دەخوورێت
زۆرکەس لەدوای خۆشتن پێستی دەخوورێت و لەوانەیە پرسیارت کردبێت کە ھۆکاری ئەوە چییە و بەدوایدا گەڕابێتیت. خوورانی پێست لەدوای خۆشتن بۆ چەند ھۆکارێک دەگەڕێتەوە و ئەوانیش بریتین لەمانە:
1- گەرمی زۆری ئاو دەتوانێت ببێتەھۆی خووران و لەکاتێکدا بەر پێست دەکەوێت دەیورووژێنێت.
2- ئەو ئاوەی کە بەکاریدەھێنیت خوێی زۆر تیایە یان ترشێتی زۆری ھەیە و ئەوەش وادەکات پێستت تووشی ھەستەوەری ببێت و بخوورێت.
3- ھەندێک جار سابوونی بۆندار ھەستەوەری بۆ پێست درووست دەکات و لەدوای خۆشتن پێی پێستت دەخوورێت و ئەوەش بێزار دەکات و وشک دەبێتەوە.

بۆئەوەی تەندرووست بیت ئەوا پێویستە پلەی گەرمی ئاوەکە رێک بکەیتەوە و جۆرێکی باش بەکاربھێنیت و ھەروەھا ھەوڵبدە سابوونی سرووشتی بەکاربھێنیت کە ماددەی کیمیایی زۆر کەمی تێدا بێت.

سەرنجی خۆت بنووسە