Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێشانگای خانمی خانمان
سەرەکی / تەندرووستی / هۆكارەكانی #ئازار لە بەشی خوارەوەی #سك لە ئافرەتدا

هۆكارەكانی #ئازار لە بەشی خوارەوەی #سك لە ئافرەتدا

هۆكارەكانی #ئازار لە بەشی خوارەوەی #سك لە ئافرەتدا ئازار لە بەشی خوارەوەی #سك، یان ناوچەی #حەوز Pelvic pain چەند رۆژێك بەر لە دەستپێكی #سووڕی مانگانە حاڵەتێكی باوە لە زۆربەی ئافرەتاندا. بەڵام ئازار لە ناوچەی حەوز لەكاتەكانی تردا پێویستی بە بەدواداچوونی #پزیشكی هەیە، چونكە لەوانەیە #نەخۆشی لەپاڵەوە بێت، وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێكراوە. ⚡

#یەكەم: هەوكردنی ئەندامەكانی حەوز #منداڵدان، لوولەكانی #فالوپ، هێلكەدانەكان كە نیشانەكانی بریتین لە ئازارێكی #تیژ، دەردراوی نائاسایی #زێ، پشت ئێشە. ⚡

#دووەم: هەوكردنی رێڕەوەكانی زاوزێ Pelvic infection كە نیشانەكانی بریتین لە ئازاری خوارەوەی سك و #هەستكردن بە قوڕسایی لەسەر میزڵدان. ⚡

#سێیەم: گەشەكردنی خانەكانی ناوپۆشی #منداڵدان لە شوێنی تر لە دەرەوەی منداڵدان Endometriosis وەكو هێلكەدان یان #میزڵدان كە نیشانەكانی بریتین لە ئازار، #نەزۆكی، بینینی خوێن لە نێوان كاتەكانی سووڕی مانگانەدا. ⚡

#چوارەم، گرژبوونی #كۆڵۆن IBS كە نیشانەكانی بریتین لە ئازار، ئاوسانی سك، سكچوون، كۆبوونەوەی #گاز لە ریخۆڵەدا.

⚡#پێنجەم، هەوكردنی رێڕەوەكانی #میزەڕۆ UTI كە نیشانەكانی بریتین لە ئازار، سووتانەوەی میز، گۆڕانی رەنگی #میز.

⚡#شەشەم، #سیلی ئەندامەكانی حەوز بەتایبەتی زێ و منداڵدان Genital tuberculosis كە نیشانەكانی بریتین لە ئازار، #پشت ئێشە، ئازار و بینین خوێن لەگەڵ میزدا. ⚡

#حەوتەم، دووگیانی لە دەرەوەی منداڵداندا Ectopic pregnancy بەتایبەتی لەناو لوولەكانی فالوپ كە نیشانەكانی بریتین لە ئازار، #سكچوون، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، هەستكردن بە ناڕحەتی.

سەرنجی خۆت بنووسە