پێشانگای خانمی خانمان
سەرەکی / تەندرووستی / چۆن چارەسەری ئازاری پشتت دەکەیت؟ داوا لە یەکێک بکە هاوکاریت بکات

چۆن چارەسەری ئازاری پشتت دەکەیت؟ داوا لە یەکێک بکە هاوکاریت بکات

خێزان

ئازاری بەشی خوارەوەی پشت مه‌به‌ست له‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ له‌ خوارووی ئاستی قه‌فه‌زه‌ی سنگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و بەهۆی هەڵگرتنی شتی قورس و وەستان و خەوتن بەخواری و چەندین هۆکاری دیکە توشت دەبێت.

 

لە کاتی دروستبونی ئەو ئازارەدا،  لە لەسەر دەم ڕابکشێ و داوا لەکەسێک بکە ئەو دوو ناوچەیە بشێلێت کە خاڵە سورەکەی لەسەرە، دەتوانێت لەگەڵ شێلانەکەدا زەیتی سروشتی وەک زەیتی سەندەل بەکاربهێنێت، دەتوانیت زەرفی ئاوی سارد یاخود گەرمیشی لەسەر دابنێیت بۆ نەمانی ئازارەکە

بۆ لەمەودواش لە هەڵگرتنی شتی قورس دوربکەوەرەوە بۆ ئەوەی ئازارەکە سەرهەڵنەداتەوە، هاوکات گەر شتیشت هەڵگرت بەشێوازە دروستەکەی بیکە و پشتت ڕێک ڕابگرە.

دڵنیابە لەوەی شوێنی خەوەکەت گونجاوە و دۆشەکەکەت زۆر ڕەق نییە، گەر لەسەر لاش خەوتی دەتوانیت سەرینێک بکەیتە نێوان قاچەکانت، یاخود ژێر قاچەکانت گەر بە پشتدا خەوتی.

سەرنجی خۆت بنووسە