پێشانگای خانمی خانمان
سەرەکی / تەندرووستی / مەترسییەکی حەبی کۆلیسترۆڵ ئاشکرابوو

مەترسییەکی حەبی کۆلیسترۆڵ ئاشکرابوو

زانایانی تاقیگەی Genotek لەمۆسکۆ دووپاتیانکردەوە کەچەند جۆرێک دەرمان ھەن کەدژی کەڵەکەبونی کۆلیسترۆڵن لەلەشدا ئەمەش مەترسی دروست دەکات لەسەر ژیانی مرۆڤ.
زانایان رایانگەیاندوە کەنەخۆشیەکانی دڵ و رەقبونی خوێنبەرەکان مەترسیدارترین نەخۆشییە کەتوشی ملیۆنان کەس دەبێ لەجیھاندا ھۆکاری ئەم نەخۆشیانەش کەڵەکەبوونی کۆلیسترۆڵ و چەورییە لەلەشدا بۆیە دەبێ ھەندێ مادەی کیمیایی کەپێویستن بۆ دابەزاندنی رێژەی کۆلیسترۆڵ بەکاربھێنرێت چونکە ئەم دەرمانانە دەبێتە ھۆی لەناوبردنی مرۆڤ لەمەودایەکی درێژدا.
زانایان روونیانکردەوە کەمەترسیدارترین دەرمانی کۆلیسترۆڵ لەسەر تەندروستی مرۆڤ مادەی ستاتین و پێکھاتەی ستاتینە کەبەتایبەت لەوانەی گرفتی بۆماوەیی دیاریکراوی پرۆتینی SLCO١B١ یان ھەیە کەئەو دەرمانانە دەبێتە ھۆی زیادبونی گرفتی ماسولکەکان لەکەسانی تردا بەرێژەی ١٥یان ١٦ جار لەکەسانی ئاسایی زیاتر و کاریگەری راستەوخۆی ھەیە لەسەر ماسولکەی دڵ و توشی مردنی پێشوەختی دەکات.
سەرنجی خۆت بنووسە