یه‌ك شه‌ممه‌ , تشرینی یه‌كه‌م 21 2018
پێشانگای خانمی خانمان
سەرەکی / تەندرووستی / بەم جۆرە خۆت لەکەڕووی قاچ بپارێزە

بەم جۆرە خۆت لەکەڕووی قاچ بپارێزە

پەیمانگەی کوالێتی لەنێو کەرتی تەندروستییدا رایگەیاندوە کەتوشبون بەکەڕووی قاچەکان بەھۆی کەڕووی پێستەوە دروست دەبێ کەدەچێتە پێستەوە لەرێی قڵیشی بچوک و برینەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کەکەڕووی قاچ لەنێو ژینگە شێدارەکاندا زۆر دەبێت و لەرێی بەرکەوتنی راستەوخۆی پێستەوە دەگوێزرێتەوە.
پەیمانگە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەشکردوە کەکەڕووی قاچ بەزۆری لەنێوانی پەنجەی بچوک و پەنجەی پەنایدا دروست دەبێت ئەمەش دەبێتە ھۆی قڵیشانی پێست و سوربونەوە و خورانی.
زۆربەی کەڕووەکانی قاچ بێ زیانە بەڵام خۆی نامێنێت و دەکرێ چارەسەر بکرێت لەرێی دەرمانەوە و ئەمەش پێویستی بەپزیشک نیە، وھەندێ جۆری کرێم و جێڵ ھەن کەمادەیەکی کاریگەری ھەیە رێگرە لەگەشەی کەڕووەکان و لەناوی دەبات، ئەمەش ھەندێ جار ناچاردەبیت حەب بخۆیت.
بۆ خۆپاراستن لەپەتای کەڕووی قاچەکان ، شارەزایانی ئەڵمانیا رێنمایی دەدەن بەووشککردنەوەی قاچەکان بەباشی لەدوای مەلەکردن و خۆشتن، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە نەعل بپۆشیت لەحەمام و شوێنی نزیک شوێنی مەلەکردندا و بەپێی پەتی نەرۆیت، باشتریشە بۆ دوو رۆژی یەک لەسەر یەک ھەمان پێڵاو نەپۆشیت.
سەرنجی خۆت بنووسە
Xezanakam

FREE
VIEW