یه‌ك شه‌ممه‌ , تشرینی یه‌كه‌م 21 2018
پێشانگای خانمی خانمان
سەرەکی / تەندرووستی / ١ کوپ لەمە ڕۆژانە چەوری ورگ بە تەواوەتی ناھێڵێت

١ کوپ لەمە ڕۆژانە چەوری ورگ بە تەواوەتی ناھێڵێت

ھەمیشە گیراوە و ڕێگاکانی چەوری تواندنەوە دەبیستین و ھەندێکیان تاقی دەکەینەوە، لێرەدا باس لە گیراوەیەک دەکەین لە چەند پێکھاتەیەک ئامادە دەکرێت ھەر یەک لەو پێکھاتانە سوودێکی تایبەتی خۆی ھەیە بۆ تواندنەوەی چەورییەکانی ورگ و کاری خۆی دەکات بەشێوەیەکی کاریگەر.
پێکھاتەکان:
١٢٥ گرام تووری سپی درێژی توون
٣ لیمۆ
٤ کەوچکی چا ھەنگوین
٢ کەوچکی چا دارچینی
زەنجەبیلێکی ٢ سانتیمی
شێوازی ئامادەکردن:
بە عەسارە زەنجەبیل و توورە سپییەکە بھاڕە، لیمۆکان قاش قاش بکە و ناوکەکەی لابەرە، ھەموویان پێکەوە لە عەسارە بدە و پاشان ھەنگوین و دارچینیەکەی تێبکە و بیدەرەوە لە عەسارە.
لە بەرفگردا ھەڵیبگرە لە قتوویەکی شوشەدا با ھەوای بۆ نەچێت.
ڕۆژانە تەنھا ١ کوپ بۆ ھەمیشە ماڵئاوایی لە چەوری ورگ دەکەیت.
چۆنیەتی کارکردن و کاریگەری پێکھاتەکان لەسەر تواندنەوەی چەورییەکە:
• توورە سپییەکە ھەرس باش دەکات و مێتابۆلیزم خێرا دەکات.
• دارچینی یارمەتی تواندنەوەی چەوری ورگ دەدات و ئاستی ئەنسۆلین کۆنترۆڵ دەکات.
• لیمۆ کاریگەری ‌ھێورکەرەوەی ھەیە و سترێس کەم دەکاتەوە، چونکە ھەبوونی سترێس دەبێتە ھۆی زۆر خۆری، لە ھەمان کاتدا یارمەتی جەستە دەدات چەوری بکات بە ووزە.
• زەنجەبیل زۆر کاریگەرە لە ڕاگرتنی شەکرەی خوێن.
gellerytitle
سەرنجی خۆت بنووسە
Xezanakam

FREE
VIEW