پێشانگای خانمی خانمان
سەرەکی / ڕەنگاڵە / بۆ لێکردنەوەی موو لەم ٣ ناوچەیە، هەرگیز موکێش بەکار مەهێنە

بۆ لێکردنەوەی موو لەم ٣ ناوچەیە، هەرگیز موکێش بەکار مەهێنە

زۆرجار بۆ لێکردنەوەی چەند تاڵە مویەک موکێش بەکاردەهێنین کە ئەوەش کارێکی ئاساییە، بەڵام بۆ سێ بەشی جەستە زیانی تەندروستی هەیە و پێویستە لێی دوربکەویتەوە:

–  سەر خاڵەکان: بە راکێشانی مووی سەرخاڵەکان ئەگەری دروستکردنی هەوکردن لەو ناوچەیەدا زۆر زیاددەبێت، جگە لەوەی خاڵەکەش زیانی پێدەگات.

 

– گۆی مەمک: سنگ و مەمک ناوچەیەکی هەستیارن و گۆی مەمکیش هەستیارترین بەشیەتی، بە دەرکێشانی مووی دەوروبەری گۆکە ئازار بە پیستەکە دەگەیەنیت و مەترسیدارە.

– مووی لوت: ئەم مووە سودی تەندروستی زۆرە و ڕێگە لە چونی بەکتریا و خۆڵ دەگرێت بۆ نێو جەستە، هەربۆیە نابێت بە موکێش لێی بکەیتەوە، گەر بێزارت دەکات بە موقەستێک کەمێک کورتی بکەرەوە.

سەرنجی خۆت بنووسە
Xezanakam

FREE
VIEW