پێشانگای خانمی خانمان
سەرەکی / تەندرووستی / پێنج جۆری ڤیتامین گەر کەمبێت قژت هەڵدەوەرێت، دواتر گلەیی مەکە

پێنج جۆری ڤیتامین گەر کەمبێت قژت هەڵدەوەرێت، دواتر گلەیی مەکە

خانمان بە گشتی گرنگیەکی زۆر بە قژیان دەدن و بە بەشێکی گرنگی جەستەیان دادەنێن، هەر بۆیە زۆرێک لە ماسکە سروشتیەکان بەکار دەهێنن بۆ پەیدا کردنی ئەو مادە خۆراکیانەی ڕۆژانە بەهۆی گۆرانی کەش و هەوا و بەکار هێنانی بەرهەمە جوانکاریەکانەوە لەدەستی دەدات ، لەم بابەتەدا بزانە بە پێی کێشەی قژت چ ڤیتامینێکت پێوەستە تاوەکو ماسکە سروشتیەکەت بە شارەزای هەڵبژێریت؟

–  زینک (تۆتیا) : کەمی زینک دەبێتە هۆی لاواز بونی پێستی سەر و هەڵوەرینی کە پێی دەوترێت کڕێش .

–  ڤیتامین A : ئەم ڤیتامینە سەرچاوەی بەرهەم هێنانی پرۆتینە لە جەستەدا ، بە نەبونی وشکی و تێکشکانی قژت ڕودەدات .

–  ڤیتامین B7 (بیوتین) : کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی کرانەوەی کونیلەکانی پێست کە دەبێتە هۆی ڕوتانەوەی قژ .

–  ڤیتامین B : بەهۆی کەمی ڕێژەی ڤیتامین B2 ، B6 ، ڕێژەی دەردانی چەوری زیاد دەبێت ، قژت چەور دەردەکەوێت و ناچار دەبیت ڕۆژانە بیشۆیت، بۆ چارەسەر کردنی ئەو مادە خۆراکیانە بەکار بهێنە کە ڤیتامین B تێدایە .

– ڤیتامین B12: کەمی ئەم ڤیتامینە لە جەستەدا دەبێتە هۆی کەم بونەوەی ڕێژەی خرۆکە سورەکانی خوێن ، کە ئۆکسجین بە جەستەدا بڵاو دەکاتەوە ، هەروەها دەبێتە هۆی دەرکەوتنی تاڵی سپی لە قژدا ، بۆ چارەسەر کردنی ئەو خۆراکانە بخۆ کە ئەم ڤیتامینەی تێدایە ، وەک گۆشتی سور، ماسی ، هێلکە ، پەتاتە ، قارچک ، سێو ، مۆز .

سەرنجی خۆت بنووسە