یه‌ك شه‌ممه‌ , تشرینی یه‌كه‌م 21 2018
پێشانگای خانمی خانمان
سەرەکی / تەندرووستی / ٩ جۆر ئازاری جەستە کە نابێت پشتگوێی بخەیت چونکە مەترسیدارە

٩ جۆر ئازاری جەستە کە نابێت پشتگوێی بخەیت چونکە مەترسیدارە

هەندێک جار هەست بە ئازاری زۆر و بەردەوام دەکەیت لە یەکێک لە ناوچەکانی جەستەتدا و پشتگوێی دەخەیت و دەڵێت دواتر زۆی چاک دەبێت، بەڵام ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئازارە کە نابێت پشتگوێی بخەیت چونکە مەترسیدارە:

 

– دڵ

کاتێک کێشەت لە دڵتدا هەبێت، لە قۆڵی چەپت و بەشی سەرەوەی پشتت هەست بە ئازاری تووند دەکەیت.

 

– سیەکان

کاتێک ئازارت لە مل و سەرشاندا هەبیت، بەهۆی بونی کێشەیە لە سیەکانت و پێویستە پشکنین بکەیت.

 

– جگەر

لەکاتی بونی کێشە لە جگەردا، هەست بە ئازاری جەستە دەکەیت لە مل و شان و خوارەوەی سنگتدا.

 

 

– گەدە و پەنکریاس

لە کاتی بونی کێشە لە گەدە و پەنکریاسدا، لە ناوچەی ناوەندی سک و پشتدا هەست بە ئازار دەکەیت.

 

– ڕیخۆڵەباریکە

گەر لە ڕیخۆڵەباریکەتدا کێشەت هەبێت، ئەوا لە  دەوروبەری ناوکتدا هەست بە ئازارە زۆرەکەی دەکەیت.

 

 

– ڕیخۆڵە کوێرە و کۆڵۆن

لە کاتی بونی کێشە، لە ناوچەی بەشی ڕاستی خوار سکەوە هەست بە ئازار دەکەیت.

 

– گورچیلە

لە تەواوی ناوچەی کەمەر و خوارەوەی سک هەست بە ئازارەکەی دەکەیت.

 

– میزەڵدان

لەکاتی بونی کێشە لە میزەڵدان، لە ناوچەی خوارەوەی حەوزدا لە پشت و پێشەوە هەست بە ئازار دەکەیت.

سەرنجی خۆت بنووسە
Xezanakam

FREE
VIEW