پێشانگای خانمی خانمان
سەرەکی / پەروەردەی خێزانی / 5 جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ كه‌ هه‌موو خانمێك ده‌بێت هه‌یبێت

5 جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ كه‌ هه‌موو خانمێك ده‌بێت هه‌یبێت

گرنگیدان به‌ جلوبه‌رگی ژێره‌و هه‌م بۆ ته‌ندروستی و هه‌م بۆ فاشیۆنیش گرنگه‌، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ گرنگرتین شێوازه‌كانی جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ن كه‌ پێویسته‌ خانمان هه‌یانبێت و بۆ كاته‌ جیاوازه‌كان به‌كاری بهێنن.

1- شۆڕتی ژێره‌وه‌ی پیاوانه‌:

ئه‌م جۆره‌ ستایله‌ی خانمان له‌ ستایلی شۆڕتی ژێره‌وه‌ی پیاوانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌و به‌ Boy Short ناسراوه‌، تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جه‌سته‌ تێیدا ئاسوده‌یه‌و له‌گه‌ڵ له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی فراواندا زۆر گونجاوه‌.

2- به‌بێ سنور:

ئه‌م جۆره‌ ستایله‌ی جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ گرنگیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خانمان وا هه‌ستناكه‌ن كه‌ هه‌ر جلی ژێره‌وه‌شیان له‌به‌ر بێت قه‌راغه‌كانی له‌ جلوبه‌رگه‌وه‌ ده‌رناچێته‌وه‌ و به‌ ستایلی Thong ناسراوه‌.

3- شۆڕتی سه‌رو به‌رز:

ئه‌م جۆره‌ شۆڕته‌ له‌ ڕوی ته‌ندروستیه‌وه‌ باشترینه‌و جه‌سته‌ش تێیدا ئاسوده‌یه‌، كێشه‌ی ئه‌وه‌یه‌ له‌ جلوبه‌رگی ته‌سكدا قه‌راغه‌كانی ده‌رده‌چێته‌وه‌ و به‌ جلی ژێره‌وه‌ی Grannie Panties ناسراوه‌، بۆ به‌كارهێنانی ماڵه‌وه‌ زۆر باشه‌.

4- شۆڕتی هه‌تا كه‌مه‌ر:

ئه‌مه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌و شۆڕته‌ گرنگانه‌ی كه‌ خانمان ده‌توانن به‌كاری بهێنن و  به‌ Hipster ناسراوه‌، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م جۆره‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ به‌شی پشته‌وه‌ی جه‌سته‌(سمت) به‌ باشی داده‌پۆشێت و له‌ كاتی له‌به‌ركردنی كابۆ و قه‌میسی كورتدا به‌شی پشته‌وه‌ ده‌رناكه‌وێت.

5- یه‌ك تاڵ:

ئه‌م جۆره‌ جلوبه‌رگه‌ی ژێره‌وه‌ بۆ جلوبه‌رگی ته‌سك یاخود ئه‌و خانمانه‌ی هاوسه‌رگیریان كردووه‌ گرنگه‌، چونكه‌ له‌ كاتی په‌یوه‌ندی سه‌رجێیدا زۆر به‌ ڕوونی ئه‌و به‌شه‌ی جه‌سته‌ ده‌رده‌خات و سه‌رنجڕاكێشه‌ بۆ پیاوان.

سەرنجی خۆت بنووسە