یه‌ك شه‌ممه‌ , تشرینی یه‌كه‌م 21 2018
پێشانگای خانمی خانمان
سەرەکی / ڕەنگاڵە / 6 زانیاری سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌ سه‌ر “سمت”

6 زانیاری سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌ سه‌ر “سمت”

پاش به‌ناوبانگبونی كیم كارداشیان به‌هۆی گه‌وره‌ی “سمت”یه‌وه‌ له‌ میدیاكاندا، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خانمان له‌ ته‌واوی دونیادا هه‌وڵی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریان داوه‌ بۆ گه‌وره‌كردنی سمتیان، جگه‌ له‌وه‌ی ئێستا ئه‌و به‌شه‌ی جه‌سته‌ ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له‌ مۆدێلیشدا، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه‌ چه‌ند زانیاریه‌كی گرنگه‌ له‌ باره‌یه‌وه‌:

1- سمتی گه‌وره‌ له‌ نه‌خۆشی ده‌مانپارێزێت: به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ زانكۆی ئۆكسفۆرد ئه‌نجام دراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی سمتیان گه‌وره‌یه‌، جه‌سته‌یان به‌رگریه‌كی زیاتری به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شه‌كره‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ سمتیان به‌هۆی چه‌وریه‌وه‌ گه‌وره‌ بووه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌یان مه‌ترسیداره‌ بۆ ته‌ندروستی.

2- سمت گه‌وره‌ترین ماسولكه‌یه‌: له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤدا سمت به‌هێزترین و گه‌وره‌ترین ماسولكه‌یه‌و هاوكارێكی باشه‌ بۆ ڕاكردن و بازدان.

3- چی قه‌باره‌كه‌ی دیاری ده‌كات؟ قه‌باره‌ی سمت به‌هۆی بۆماوه‌ی و جینیات و هۆرمۆنه‌كانی جه‌سته‌وه‌ دیاری ده‌كرێت، به‌ڵام قه‌ڵه‌وبونیش ده‌بێته‌ هۆی گه‌وره‌ی سمت به‌هۆی كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌و به‌شه‌ی جه‌سته‌دا.

4- سمت گه‌وره‌كان زیره‌كترن: به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر 16000 كه‌س له‌ زانكۆی كالیفۆرنیا ئه‌نجام دراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌وانه‌ی سمتیان گه‌وره‌یه‌ باشتر مادده‌ی ئۆمیگا 3 كۆده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ مێشك چالاك ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زیره‌كتر بن.

5- زیره‌كیه‌كه‌ ده‌گوازرێته‌وه: به‌پێی هه‌مان تویژینه‌وه‌ ئه‌و دایكانه‌ی خاوه‌نی سمتی گه‌وره‌ترن ئه‌و زیره‌كیانه‌ی خۆیان ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ منداڵه‌كانیان.

6- ده‌توانیت به‌ خواردن سمت گه‌وره‌ بكه‌یت: له‌ڕێگه‌ی ئه‌و جۆره‌ خواردنانه‌وه‌ كه‌ ماسولكه‌كان پته‌وده‌كات ده‌توانیت سمت پته‌و گه‌وره‌ بكه‌یت، هێلكه‌و ماسی سه‌له‌مۆن و برۆكولی و سپێناغ له‌ باشترین خواردنه‌كانن بۆ ئه‌و ئامانجه‌.

سەرنجی خۆت بنووسە
Xezanakam

FREE
VIEW