یه‌ك شه‌ممه‌ , تشرینی یه‌كه‌م 21 2018
پێشانگای خانمی خانمان
سەرەکی / خانمان و جوانکاری / گه‌ر به‌ قژی ته‌ڕه‌وه‌ بچیته‌ جێگاوه‌، ئه‌مه‌ ڕوده‌دات

گه‌ر به‌ قژی ته‌ڕه‌وه‌ بچیته‌ جێگاوه‌، ئه‌مه‌ ڕوده‌دات

به‌شێك له‌ خانمان له‌و كاته‌ی كه‌ قژیان ته‌ڕه‌ ده‌چنه‌ جێگاوه‌و نایانه‌وێت پێشتر وشكی بكه‌نه‌وه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌و كاره‌ ئه‌م زیانانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه‌:

1- سه‌رئێشه‌: له‌ كاتی خه‌وتندا پله‌ی گه‌رمی له‌ش داده‌به‌زێت، به‌ڵام به‌هۆی شێداری سه‌ره‌وه‌ توشی سه‌رئێشه‌ ده‌بیت.

2- ماڵی به‌كتریاكان: له‌ كاتی چونت بۆ نێو جێگه‌ به‌ قژی ته‌ڕه‌وه‌، به‌هۆی شێداركردنی ناوجێگاكه‌ت و تێكه‌ڵبونی خانه‌ مردوه‌كان و زه‌یتی سروشتی سه‌رت، ژینگه‌یه‌كی زۆر له‌ بار بۆ به‌كتریاكان دروستده‌كه‌یت.

3- وه‌رینی قژ: قژی شێدار هه‌ستیاره‌و زیاتر ئه‌گه‌ری وه‌رینی هه‌یه‌ وه‌ك له‌ قژی ئاسایی.

هه‌ر بۆیه‌ باشتره‌ به‌ر له‌ خه‌وتن قژت جوان وشك بكه‌یته‌وه‌.

سەرنجی خۆت بنووسە
Xezanakam

FREE
VIEW