یه‌ك شه‌ممه‌ , تشرینی یه‌كه‌م 21 2018
پێشانگای خانمی خانمان
سەرەکی / پەروەردەی خێزانی / بۆ پیاوان.. ئەو خواردنانەی وەك ڤیاگرای سروشتی كاردەكەن
چەرەسات: چەرەسات بە شێوەیەكی گشتی و گوێز بە تایبەتی پڕن لە ترشە چەورییە بەسوودەكان، لە نێو ئەوانیشدا (ئۆمێگا3) هەیە كە ئاستی چالاكی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز دەكاتەوە

بۆ پیاوان.. ئەو خواردنانەی وەك ڤیاگرای سروشتی كاردەكەن

1. چەرەسات: چەرەسات بە شێوەیەكی گشتی و گوێز بە تایبەتی پڕن لە ترشە چەورییە بەسوودەكان، لە نێو ئەوانیشدا (ئۆمێگا3) هەیە كە ئاستی چالاكی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز دەكاتەوە.

2. ترێ‌ رەشە: ئەمیش پڕیەتی لەو ریشاڵانەی كە زوو دەتوێنەوە و سوڕی خوێن چالاك دەكەن، بۆیە پێویستە لانی كەم هەفتانە پیاوان سێ‌ جار ترێ‌ رەشە بخۆن یان شەربەتەكەی بخۆنەو.

3. مۆز: ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێن دادەبەزێنێت و لەو رێگەیەوە خوێن دەگات بە ئەندامانی لاشە و سوودی بۆ چالاكی سێكسی ژن و پیاویش هەیە.

4. شوتی: بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ئاو و مادەی (ستیرۆلین) كە مولولەكانی خوێن نەرم دەكات و هاتووچۆی خوێن باشتر دەكات، وەك ڤیاگرایەكی سروشتی وایە.

5. هەنگوین: پڕیەتی لە وزە و كانزای پێویست كە وەك چالاككەرەوەیەكی سروشتی كار لە سوڕی خوێن دەكات و وزەی پێویست بۆ كارە دابین دەكات.

6. هیلیۆن: بە بەهێزترین چالاككەرە سروشتییەكانی سێكس دادەنرێت، رێژەیەكی بەرز لە (ڤیتامین بی) و (فۆلیك ئەسید)ی تێدایە كە رێژەی هیستامین لە خوێندا بەرزدەكەنەوە و خانە گەیەنەرە دەمارییەكان چالاكتر دەكەن، بەكاردێت بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی وروژان و لاوازی سێكسی.

7. كاهوو: هەر لە كۆنەوە وەك ڤیاگرای سروشتی مامەڵەی لەگەڵ كراوە، پڕیەتی لەو ڤیتامین و كانزایانەی كە وەك دژە نەزۆكی بەكاردەهێنرێت.

8. پیاز: ئەگەر بە كاڵی بخورێت باشتر، بەڵام لەگەڵ گۆشت تێكەڵ بكرێت، هەموو ماددە پێویستەكان بۆ وروژان و چالاككردنی سێكس دابین دەكەن.
سەرنجی خۆت بنووسە
Xezanakam

FREE
VIEW