یه‌ك شه‌ممه‌ , تشرینی یه‌كه‌م 21 2018
پێشانگای خانمی خانمان
سەرەکی / خانمان و جوانکاری / ڕێگری کردن لە شۆڕبونەوەی سنگ
مەمک ڕٶڵێکی گرنگ لە جوانی ژناندا دەگێرێت و یەکێک لەو کێشانەی کە تووشی ژنان دەبیت بەتایبەت لە تەمەنی ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵیدا شۆڕ بوونەوە و هەڵواسرانی مەمکەکانە هەندێ رێگا بۆ پێشگرتن بوە دیاردەیە باس دەکەین

ڕێگری کردن لە شۆڕبونەوەی سنگ

مەمک ڕٶڵێکی گرنگ لە جوانی ژناندا دەگێرێت و یەکێک لەو کێشانەی کە تووشی ژنان دەبیت بەتایبەت لە تەمەنی ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵیدا شۆڕ بوونەوە و هەڵواسرانی مەمکەکانە هەندێ رێگا بۆ پێشگرتن بوە دیاردەیە باس دەکەین:

١- کێشی خۆتان بە نەگۆڕی بهێڵنەوە، کەم زیاد بوون و چوونە سەرەوە و هاتنە خوارەوەی کێش کاریگەریەکی زۆری لەسەر داکەوتن و شٶربوونەوەی مەمکەکان و بەشەکانی تری جەستەدا هەیە. ئێوە دەتوانن بە بەکار هێنانی بەرنامەیەکی خۆراکی ڕێک و پێک و تەندروست و ڕۆژانە وەرزشێکی نەرم و نیان کێشی خۆتان بە نەگۆڕی بهێڵنەوە.

٢- سوخمەیەکی گونجاو هەڵبژێرن، هەڵبژاردنی سوخمەیەکی گونجاو و سایز و ئەندازەی خۆتان ڕێگایەکی باشی بەربەرەکانێی داکەوتن و شۆڕ بوونەوەی مەمکەکانە. کەواتە لەکاتی کڕینی سوخمەدا تانیا سەرنج بە جوانی و سەرنجڕاکێشی سوخمەکان مەدەن، لێرەشدا ئاگاداری ئەوە بن کە لەکاتی گٶڕان لە کێش و سایزتاندا سوخمەیەکی گونجاو هەڵبژێرن کە بگونجێت لەگەڵ ئەندازەکانتاندا.

٣- هەوڵ بدەن کە هەمیشە بە شێوەیەکی ڕێک و ڕاست بوەستن، وەستان بە شێوەیەکی ساف و ڕاست کەریگەریەکی گرنگی لەسەر جوان دەرخستنی مەمکەکان هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانن وەرزشی گونجاو بکەن و زیاتر ئەو وەرزشانە بکەن کە تایبەتە بە سەرشانە و ئەو ماسولکانەی تایبەتن بە سینگ، هەروەها لەکاتی پێویستیشدا هەندێکجار مەساژ کاریگەریەکی باشی هەیە.

٤- وشک بوونی پێست، لەبەر ئەوەی پێستی مەمک و سەر شانەکان زۆر ناسک و هەستیارە زۆر جوانی و بەردەوام بوونیان دەبێ هەمیشە لەو کرێمانە کەڵک وەربگرن کە هەمیشە پیست لە وشک دەپارێزن. هەروەها خۆ بەدور بگرن لە پەیوەندی ڕاستەوخۆی خۆر لەگەڵ پێستی ئەو ناوچانە دەنا کرێمی دژە خۆر بکار بهێنن.

٥- بە شێوەیەکی ڕێک و پێک بە بەردەوامی سەردەانی لای پزیشک بکرێت بۆ دڵنیا بوون لە تەندروستی مەمکەکان، هەوڵ بدەن مانگانە بەروارێکی دیاریکراو بۆ ئەو مەبەستە دیاری بکەن، هەروەها لاکتی هەست گرتن بە هەر جۆرە گرێیەک لە مەمکدا یان لەژێر باڵدا دەبێ سەردانی لای پزیشک بکرێت.

٦- لەکاتی وەرزش و ڕاکردندا، دەبێ حەتمەن لە سوخمەی تایبەتی وەرزشی کەڵک وەربگرن، بە پێی لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی بەریتانیا داکەوتنی مەمک لەو ژنانەدا کە لە سوخمەی گونژاو کەڵک وەردەگرن ٤٠% کەمی کردووە

سەرنجی خۆت بنووسە
Xezanakam

FREE
VIEW