پێشانگای خانمی خانمان
سەرەکی / خانمان و جوانکاری / ٩ ڕاهێنانی ئاسانی ڕۆژانە ١٠ خولەکی پێویستە و ئەنجامەکەی باوەڕپێنەکراوە

٩ ڕاهێنانی ئاسانی ڕۆژانە ١٠ خولەکی پێویستە و ئەنجامەکەی باوەڕپێنەکراوە

ئەمانەی خوارەوە ٩ ڕاهێنانی کیندی کڕافۆردە کە خاتوونێکی مۆدیلی نەوەدەکانە و خاوەنی لاشەیەکی ناوازەبووە تا ئێستاش کار دەکرێت بە ڕاهێنانەکانی ئەم خاتوونە.

ئەژنۆکانت بڵاوەپێ بکە، وەک وێنەکە قاچەکانت بڵاوبکەرەوە، بەشێوازێک کە دەستت لەسەر کەمەرت دابنێ.

بە بەهێزییەوە قاچت ببە بەرەو پێشەوە و پاشان بهێنە دواوە و قاچەکەی دیکەت بە هەمان شێوە، و ١٠ جار ئەم کردارە دووبارە بکەوە.

هاوشێوەی دانیشتن لەسەر کورسی، و ١٠ جار دووبارەی بکەوە لە کاتە جیاوازەکاندا، وا دیقەت بدە کە لەسەر کورسی دانیشتوویت.

دەست بردن بەرەو پێشەوە و بەشێوازی وێنەکە قاچەکانت رابگرە، پاشان١٠ جار ڕاهێنانی دووەم دوبارە بکەوە.

شناو ئەنجام بدە، بەشێوازی وێنەکە ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە. چەند جارێک ئەمە دووبارە بکەرەوە.

دەستت بخەرە پشتی ملتەوە و قاچەکانت بنوشتێنەوە و خۆت بەرز بکەوە ٢٠ جار و هەوڵ بدە پشتت لە زەوییەکە جیاببێتەوە.

ئەژنۆت بچەمێنەوە و دەستت ڕابکێشە لە پشتەوە و پاشان بە هەموو هێزت خۆت هەڵبستێنەوە و پاشان دەستت بەرز بکە بۆ سەرەوە و ٢٠ جار ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە.

ڕاهێنانی ماسولکەکانی سک، قاچی ڕاست یان چەپت بخە سەر ڕانەکەی دیکەیان پاشان دەستت بخە پشتی سەرت و بۆ ئەملا و ئەولا بجوڵێ و دووبارەکردنەوەی ئەم ڕاهێنانە سودێکی باشی دەبێت بۆت.

بەرزکردنەوەی قاچەکان، کە ئەم ڕاهێنانە سوودی هەیە بۆ ماسولکەکانی ورگ و پاشان قاچت بێنە خوارەوە و ئەم ڕاهێنانە ٢٠ جارێک دووبارە بکەوە.

xelk
سەرنجی خۆت بنووسە