پێشانگای خانمی خانمان
سەرەکی / ڕەنگاڵە / کچێک 14 ساڵ باجی ناردنی وێنەی خۆی بۆ کوڕێک دەدات

کچێک 14 ساڵ باجی ناردنی وێنەی خۆی بۆ کوڕێک دەدات

کچێکی سعودی ماوەی 14 ساڵ داهاتی خۆی دەداتە کوڕێک، بەو مەرجەی وێنەکانی بڵاو نەکاتەوە.

شێخ عەبدولڕەحمان ئەلموسنەد، سەرۆکی دەستەی فەرمان بە چاکەی سعودی لە کتێبێکدا چیرۆکی کچێکی وڵاتەکەی گێڕاوەتەوە، کە کەوتووەتە داوی کوڕێکی فێڵباز.

هەروەک ئەلموسنەد گێڕاویتییەوە، ئەو کچ و کوڕە بە مەبەستی هاوسەرگیری پەیوەندییان هەبووە و کچەکە چەند وێنەیەکی خۆی داوەتە کوڕەکە. دواتر کوڕەکە لەبەرامبەر دڕاندنی وێنەکان، داوای دەرچوونی لە کچەکە کردووە و ئەویش رازی نەبووە.

دواتر کچ و کوڕەکە رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کچەکە کارتی بانکی خۆی بداتە ئەو کوڕە و پارە مانگانەی بۆ ئەو بێت، لە ماوەی چوار ساڵی خوـێندنی کچەکە لە کۆلێژ و 10 ساڵ کارکردنی، هەموو داهاتەکەی بۆ ئەو کوڕە چووە، کە کۆی گشتیی داهاتەکە دەکاتە 900 هەزار ریالی سعودی ( 240 هەزار دۆلار).

دوای 14 ساڵ، کچەکە بێزار بووە لەوەی داهاتەکانی هەمووی بدات بەو کوڕە و سکاڵای تۆمار کردووە، دواتر کوڕەکە دەستگیر کراوە.

سەرنجی خۆت بنووسە