پێشانگای خانمی خانمان
سەرەکی / تەندرووستی دووگیانی / ئه‌ونیشانانه‌ی که‌ ئاماژه‌ به‌ نزیک بونه‌وه‌ی کاتی منداڵبوون ده‌دات

ئه‌ونیشانانه‌ی که‌ ئاماژه‌ به‌ نزیک بونه‌وه‌ی کاتی منداڵبوون ده‌دات

چاوه‌ڕوان کردنی ماوه‌ی نۆ مانگ ، دایکانی دوگیان ده‌که‌ونه‌ هه‌نگاوێکی گرنگه‌وه‌ که‌ ئه‌ویش هه‌نگاوی ژانگرتن و مناڵبونه‌، ژانگرتن یه‌کسه‌ر ڕوو نادات به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ له‌ پێشدا ڕووده‌ده‌ن که‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ نزیک بونه‌وه‌ی ژانگرتن ، ئه‌وانیش:

  • ژان له‌ سکدا و نیشتنی سک: دایکی دوگیان هه‌ست ده‌کات که‌ شتێک جوڵاوه‌ به‌ره‌و خواری سک ، له‌کاتێکدا کۆرپه‌که‌ خۆی له‌ حه‌وزدا گیر ده‌کات ، سه‌باره‌ت به‌و دایکانه‌ی که‌ یه‌که‌مجاریانه‌ دوگیان ده‌بن ئه‌مه‌ ڕووده‌دات له‌ هه‌فته‌ی ٣٦ی دووگیانیدا، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ڕووی نه‌دا ئه‌وا به‌هۆی ته‌سکی حه‌وزه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و خانمانه‌ی که‌ لا منداڵێک زیاتریان بووه‌ ئه‌وا ئه‌م دیارده‌یه‌  ڕوو ده‌دات له‌ کاتی مناڵبوونیدا.
  • نیشانه‌ : ناسراوه‌ با نیشانه‌ی له‌دایک بوون ده‌رده‌که‌وێت له‌سه‌ر شێوه‌ی لینجایی تێکه‌ڵ به‌ خوێن، که‌ کار ده‌کات وه‌کو گیره‌یه‌ک بۆ ملی مناڵدان، له‌کاتی بینینی ئه‌م نیشانه‌یه‌ ئه‌وا به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ منداڵدان ده‌ستی به‌ کشان و گه‌وره‌بوون کردووه‌  ، ئه‌م نیشانه‌یه‌ ڕووده‌دات چه‌ند ڕۆژ پێش کاتی مناڵبوون یاخود له‌کاتی مناڵبووندا واته‌ کاتێکی دیاریکراوی نییه‌.
  • کون بوونی کیسی دوگیانی :که‌ ئه‌مه‌ش بریتیه‌ له‌ کون بوونی ئه‌و کیسه‌ی که‌ ده‌وری کۆرپه‌ی یاوه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی ئه‌و ئاوه‌ی که‌له‌ ناویدایه‌ , که‌ ناسراوه‌ به‌ ئاوی سه‌ر ، که‌ نزیکه‌ی بێ ڕه‌نگه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌کاتێکدا ڕه‌نگه‌که‌ی زه‌رد یا سه‌وز بوو ئه‌وا ڕێنمایت ده‌که‌ین که‌ یه‌کسه‌ر ڕوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ بکه‌ی.
  • ده‌رپه‌ڕین: که‌ بریتیه‌ له‌گرژ بوون که‌ توشی منداڵدان ده‌بێ، که‌ له‌دوای حه‌سانه‌وه‌ ڕوو ده‌دات وه‌ زیاتر به‌شێوه‌ی ڕێکخراو ڕووده‌دات واته‌ نزیکه‌ی هه‌موو ده‌ خوله‌ک یان هه‌موو پێنج خوله‌کێک ڕووده‌دات که‌ له‌گه‌ڵیشیدا ئازارێکی ڵه‌گه‌ڵدایه‌ که‌ له‌ خواری پشته‌.
سەرنجی خۆت بنووسە
Xezanakam

FREE
VIEW