پێشانگای خانمی خانمان
سەرەکی / تەندرووستی دووگیانی / دایکانی شیردەر پێویستیان بە ٥٠٠ کالۆری زیادە هەیە لە رۆژێکدا

دایکانی شیردەر پێویستیان بە ٥٠٠ کالۆری زیادە هەیە لە رۆژێکدا

هەندێک لە دایکان لە کاتی دووگیانیدا کێشیان بە شێوەیەکی یەکجار زۆر زیاد دەکات و پاش منداڵبوونیش دەیانەوێت بە ماوەیەکی زۆر کەم کێشیان دابەزێنن.
ئەمهەنگاوەش هەندێک جار کێشەی تەندروستی لێدەکەوێتەوە و ئەو دایکانەش کە شیر دەدەن زەرەرمەندی یەکەمن لەو باسەدا. چونکە بەگوێرەی ناوەندی جیهانی بۆ هۆشیارکردنەوەی دایکانی شیردەر ئاماژە بەوە دەکەن کە دایکی شیردەر پێویستی بە ٥٠٠ کالۆری زیاتر لەو بڕە هەیە کە لە کاتی ئاساییدا وەریگرتووە.
بەو پێیەش ئەو بڕە دەکاتە خواردنەوەی ٢٥٠ ملی لیتر شیر و ٢٠٠ گرام سەوزەوات و نان و میوە و ماست و بەرهەمە شیرەمەنییەکان.
ئەمەش جگە لەوەی خواردنی ١٠٠ گرام گۆشت و ١٠٠ گرام ماسی لە هەفتەیەکدا زۆر پێویستە.
ئەو لێکۆڵینەوەیەش ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو بڕە کالۆرییە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر دەگۆڕێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی دەتواندرێت ئەوە بکرێت بە پێوەر.
رێنمایی دایکانیش دەکەن بەوەی کە دەتوانن هەنگاو هەنگاو کێشی لەشیان دابەزێنن لەبری ئەوەی بە یەکجار زۆربەی خۆراکە گرنگەکان لە خۆیان قەدەغە بکەن کە سەرچاوەی گرنگن بۆ دابین کردن شیر بۆ کۆرپەکەیان.

سەرنجی خۆت بنووسە