یه‌ك شه‌ممه‌ , تشرینی یه‌كه‌م 21 2018
پێشانگای خانمی خانمان
سەرەکی / چیرۆکی ڕاستی ژیان / بوار دوای‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر كه‌تان چی‌ ده‌گێڕێته‌وه‌

بوار دوای‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر كه‌تان چی‌ ده‌گێڕێته‌وه‌

دڵپاكی‌ فه‌رهاد و خێزانه‌كه‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگایان به‌ڕووی‌ كوڕێكدا كه‌ به‌رێكه‌وت ناسیویانه‌ و بوونی‌ هه‌ڵوێستی‌ باش و مرۆڤ دۆستانه‌یان به‌رامبه‌ری‌، دواجار رۆژێكی‌ ره‌شی‌ بۆ كچه‌كه‌یان لێدكه‌وێته‌وه‌ و له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا له‌سه‌ر ده‌ستی‌ ئه‌و كوڕه‌ كچێنی‌ له‌ده‌ست ده‌دات و به‌هۆی‌ ره‌فتاره‌كه‌یشه‌وه‌ به‌ 20 ساڵ زیندانی‌ سزاده‌درێت و له‌به‌رده‌م دادوه‌ریش به‌سه‌رهات و تاوانه‌كه‌ی‌ ده‌گێڕێته‌وه‌.

بوار كوڕێكی‌ 22 ساڵه‌ و دانیشتووی‌ یه‌كێك له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ و پیشه‌ی‌ ده‌لاكی‌ ده‌كات و له‌پیشه‌كه‌شیدا بڕوانامه‌ی‌ په‌یمانگاكانی‌ فێربوونی‌ سه‌رتاشینی‌ هه‌یه‌، كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی‌ باش و بێ‌ ده‌نگی‌ هه‌یه‌، چه‌ندجارێك به‌دوای‌ دوكانێكی‌ شیاودا ده‌گه‌ڕێت بۆئه‌وه‌ی‌ به‌كرێ‌ بیگرێت و كاری‌ تێدا بكات، رۆژێك سه‌ردانی‌ كوڕێكی‌ هاوڕێی‌ ده‌كات و له‌نزیك له‌ماڵه‌كه‌یاندا سه‌رتاشخانه‌یه‌كی‌ لێیه‌ و هه‌موو پێداویستیه‌كانی‌ تێدایه‌ لێی‌ نوسراوه‌ بۆ كرێ‌، ئه‌ویش له‌سه‌ر دووكانه‌كه‌ پرسیار له‌ هاورێكه‌ی‌ ده‌كات و زانیاری‌ لێوه‌رده‌گرێت.

پاشان بوار و هاورێكه‌ی‌ ده‌چن بۆلای‌ فه‌رهادی‌ خاوه‌ن سه‌رتاشخانه‌كه‌ و دوای‌ گفتوگۆكردن فه‌رهاد رازی‌ ده‌بێت و له‌كرێكه‌شدا كه‌متری‌ لێوه‌رده‌گرێت، به‌تایبه‌ت كاتێك بۆی‌ روونده‌بێته‌وه‌ كه‌ كوڕێكی‌ باشه‌ و خولیایه‌كی‌ زۆری‌ بۆ كاركردن هه‌یه‌، بۆ رۆژی‌ دوای‌ بوار ده‌ست به‌كاركردن ده‌كات و ورده‌ ورده‌ هاوڵاتیان سه‌ردانی‌ ده‌كه‌ن و هه‌ندێك رۆژیش فه‌رهاد ده‌چێته‌لای‌ و سه‌رگوزشته‌ی‌ خۆی‌ بۆ باس ده‌كات كه‌ پێشتر خۆشی‌ هه‌م كاری‌ كردوه‌، به‌و گفتوگۆ و دانیشتنانه‌یان په‌یوه‌ندیان به‌هێز ده‌بێت.

فه‌رهاد كه‌ هه‌ر له‌خانووه‌كه‌ی‌ خۆشیدا دووكانی‌ سه‌رتاشخانه‌ی‌ دروست كردوه‌، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی‌ و كچێكی‌ 13 ساڵیدایه‌ و كچ و كوڕێكی‌ دیكه‌ی‌ هاوسه‌رگیریان كردوه‌ و چوونه‌ته‌ ماڵی‌ خۆیان، ئه‌و كچه‌ی‌ فه‌رهاد كه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكیدایه‌ ناوی‌(كه‌تان)ه‌ و كچێكی‌ جوانه‌ و خوێندكاری قۆناغی‌ ناوه‌ندییه‌، هه‌ندێك رۆژ دایكی‌ كه‌ خواردن ئاماده‌ ده‌كات به‌شێك بۆ بواریش داده‌نێت و به‌ كه‌تانی‌ كچیدا بۆی ده‌نێرێت، هه‌ندێك رۆژ بواریش له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی‌ سوپاسگوزاری‌ وه‌ك ده‌ربڕینی‌ سۆز و پێزانینێك ماچی‌ كه‌تانیش ده‌كات، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك رۆژ رێكه‌وتووه‌ له‌وكاته‌دا كه‌ كه‌تان خواردنه‌كه‌ی‌ بۆ بوار بردوه‌ فه‌رهادی‌ باوكیشی‌ لێبووه‌ كه‌ماچی‌ كردوه‌ به‌بێ‌ هیچ مه‌به‌ستێك، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی‌ كاتدا بوار زیاتر له‌لای‌ ماڵی‌ فه‌رهاد متمانه‌ به‌ده‌ست دێنێت و جارجار كه‌ خواردنێكی‌ جیاواز و تایبه‌ت دروست ده‌كه‌ن بانگی‌ ده‌كه‌ن بۆ سه‌ره‌وه‌ تاوه‌كو له‌گه‌ڵ خۆیاندا نان بخوات و دواتریش یاری‌ تاوڵه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رهاد ده‌كات.

تێكه‌ڵبوون و به‌هێزبوونی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان بوار و خێزانه‌كه‌ی‌ فه‌رهاد و نزیكبوونه‌وه‌ی‌ زۆریان كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر بوار دروست ده‌كات، تاوه‌كو وای‌ لێدێت بوار حه‌زی‌ بۆ كه‌تان له‌لادروست ده‌بێت، كه‌ كچێكی‌ جوان و تازه‌ پێگه‌یشتووه‌، بۆیه‌ پلان داده‌نێت و له‌دووكانه‌كه‌یدا چه‌ندجارێك گفتوگۆی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كات و له‌كاتی‌ بردنی‌ خواردندا به‌قسه‌كردنه‌وه‌ رایده‌گرێت و هه‌وڵده‌دات به‌زمانی‌ جه‌سته‌ په‌رۆشی‌ بۆلێكنزیكبونه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌رببڕێت، رۆژێك له‌وه‌رزی‌ هاویندا له‌كاتژمێر 3ی‌ پاش نیوه‌ڕۆدا كه‌تان ده‌چێت بۆ دووكانه‌كه‌ی‌ بوار و پێیده‌ڵێت دایكم وتویه‌تی‌ با كه‌مێك په‌رچه‌مت بۆ كورت بكاته‌وه‌، ئه‌ویش پێیده‌ڵێت به‌سه‌رچاو به‌س قژت ته‌ڕبكه‌ تاوه‌كو به‌وبیانووه‌وه‌ بچێته‌ شوێنی‌ سه‌رشۆردنه‌كه‌ و له‌وێدا خۆی‌ لێوه‌ نزیك بكاته‌وه‌، له‌كاتی‌ قژ ته‌ڕكردنه‌كه‌یدا به‌ كه‌تان ده‌ڵێت یارمه‌تیت ده‌ده‌ن و به‌وپاساوه‌ خۆی‌ به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ ده‌نووسێنێت، هه‌رله‌وێدا بوار كۆنتڕۆڵی‌ خۆی‌ پێ ناكرێت و ده‌ستدرێژی‌ ده‌كاته‌سه‌ر كه‌تان هه‌رچه‌نده‌ زۆر هاواریش ده‌كات و ده‌ترسێت، به‌ڵام بوار وازی‌ لێ ناهێنێت و ده‌می‌ ده‌گرێت، به‌هۆی‌ ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌وه‌ كه‌تان كچێنی‌ له‌ده‌ست ده‌دات.

بوار كه‌ خوێن به‌جه‌سته‌ی‌ كه‌تانه‌وه‌ ده‌بینێت زۆر ده‌ترسێت و ئاگاداری‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و رووداوه‌ باس نه‌كات، هه‌ر خۆشی‌ ده‌موچاوی‌ بۆ ده‌شوات و خوێنه‌كه‌ی‌ پاك ده‌كاته‌وه‌، كه‌تانیش له‌دوكانه‌كه‌ راده‌كات و ده‌چێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و یه‌كسه‌ر به‌دایكی‌ ده‌ڵێت كه‌ بوار په‌لاماریداوه‌، له‌وكاته‌دا كه‌ كه‌تان ده‌چێته‌ماڵه‌وه‌ بواریش له‌ترسدا راده‌كات و دووكانه‌كه‌ جێده‌هێڵێت، هه‌رچه‌نده‌ زۆر په‌شیمان ده‌بێت له‌و  ره‌فتاری‌ كردویه‌تی‌، به‌ڵام په‌شیمانی‌ دادی‌ نایه‌ت و كاره‌كه‌ی‌ و متمانه‌ی‌ ئه‌و خێزانه‌ش له‌ده‌ستده‌دات، هه‌ر هه‌مان رۆژ فه‌رهاد و خێزانه‌كه‌ی‌ سكاڵا دژی‌ بوار تۆمار ده‌كه‌ن، دوای‌ ماوه‌یه‌ك بوار ده‌ستگیرده‌كرێت و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 393ی‌ یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ به‌ 20 ساڵ زیندانی‌ سزا ده‌درێت.

ئەم ڕوداوە ڕاستەقینەیەو لەیەكێك لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ڕویداوە، سەرجەم ئەو ناوانەشی هاتون خوازراون و ناوی ڕاستەقینەی ئەوكەسانە لای SNN پارێزراوە.

SNNC

سەرنجی خۆت بنووسە
Xezanakam

FREE
VIEW