پێنج شه‌ممه‌ , كانونی دووه‌م 17 2019
سەرەکی / زانیاری خێزانی / 5 جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ كه‌ هه‌موو خانمێك ده‌بێت هه‌یبێت

5 جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ كه‌ هه‌موو خانمێك ده‌بێت هه‌یبێت

گرنگیدان به‌ جلوبه‌رگی ژێره‌و هه‌م بۆ ته‌ندروستی و هه‌م بۆ فاشیۆنیش گرنگه‌، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ گرنگرتین شێوازه‌كانی جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ن كه‌ پێویسته‌ خانمان هه‌یانبێت و بۆ كاته‌ جیاوازه‌كان به‌كاری بهێنن.

1- شۆڕتی ژێره‌وه‌ی پیاوانه‌:

ئه‌م جۆره‌ ستایله‌ی خانمان له‌ ستایلی شۆڕتی ژێره‌وه‌ی پیاوانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌و به‌ Boy Short ناسراوه‌، تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جه‌سته‌ تێیدا ئاسوده‌یه‌و له‌گه‌ڵ له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی فراواندا زۆر گونجاوه‌.

2- به‌بێ سنور:

ئه‌م جۆره‌ ستایله‌ی جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ گرنگیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خانمان وا هه‌ستناكه‌ن كه‌ هه‌ر جلی ژێره‌وه‌شیان له‌به‌ر بێت قه‌راغه‌كانی له‌ جلوبه‌رگه‌وه‌ ده‌رناچێته‌وه‌ و به‌ ستایلی Thong ناسراوه‌.

3- شۆڕتی سه‌رو به‌رز:

ئه‌م جۆره‌ شۆڕته‌ له‌ ڕوی ته‌ندروستیه‌وه‌ باشترینه‌و جه‌سته‌ش تێیدا ئاسوده‌یه‌، كێشه‌ی ئه‌وه‌یه‌ له‌ جلوبه‌رگی ته‌سكدا قه‌راغه‌كانی ده‌رده‌چێته‌وه‌ و به‌ جلی ژێره‌وه‌ی Grannie Panties ناسراوه‌، بۆ به‌كارهێنانی ماڵه‌وه‌ زۆر باشه‌.

4- شۆڕتی هه‌تا كه‌مه‌ر:

ئه‌مه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌و شۆڕته‌ گرنگانه‌ی كه‌ خانمان ده‌توانن به‌كاری بهێنن و  به‌ Hipster ناسراوه‌، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م جۆره‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ به‌شی پشته‌وه‌ی جه‌سته‌(سمت) به‌ باشی داده‌پۆشێت و له‌ كاتی له‌به‌ركردنی كابۆ و قه‌میسی كورتدا به‌شی پشته‌وه‌ ده‌رناكه‌وێت.

5- یه‌ك تاڵ:

ئه‌م جۆره‌ جلوبه‌رگه‌ی ژێره‌وه‌ بۆ جلوبه‌رگی ته‌سك یاخود ئه‌و خانمانه‌ی هاوسه‌رگیریان كردووه‌ گرنگه‌، چونكه‌ له‌ كاتی په‌یوه‌ندی سه‌رجێیدا زۆر به‌ ڕوونی ئه‌و به‌شه‌ی جه‌سته‌ ده‌رده‌خات و سه‌رنجڕاكێشه‌ بۆ پیاوان.

سەرنجی خۆت بنووسە

ئەتوانیت کلیک لەم بابەتانە بکەیت

ماوەی ئاسایی ئەنجامدانی سێكس چەندە؟

ماوەی ئەنجامدانی سێكس لە نێوان هاوسەران جیاوازە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو پەیوەندیە بەردی بناغەی پەیوەندی …