پێنج شه‌ممه‌ , كانونی دووه‌م 17 2019
سەرەکی / هەمەڕەنگ / 10 هەڵەی پیاوان لە کاتی جل لەبەرکردندا دەیکەن و هیچی لە بارەوە نازانن

10 هەڵەی پیاوان لە کاتی جل لەبەرکردندا دەیکەن و هیچی لە بارەوە نازانن

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگن و پێویستە پیاوان بە وردییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.

یەکێک لە هەڵەکان پۆشینی ڕەنگی ڕەشە بۆ هەموو ڕۆژەکانی هەفتەکەت، و بەردەوام ڕەنگی جیاواز و گونجاو لەگەڵ دەمووچاوتدا لەبەر بکە.

کراسەکەت هەڵبکە تاوەکوو سەعاتەکەت دەربکەوێت، یەکەم بۆ ئەوەی باشتر ئاگاداری کات بیت و دووەم بۆ نەشاردنەوەی جوانی سەعاتەکەت.

مۆبایل و ئینتەرنێت و سویچ و کارتەکانت هەمووی مەخە گیرفانتەوە و هەوڵ بدە هیچی تێدا نەبێت چوونکە دیزاینێکی جوان نابەخشێت بە جلەکانت.

بیرت نەچێت با کراسەکەت لە ناوەوە بێت و گەر کەسێکیت و سەرو ١٦ ساڵیت ئەوا گرنگ نییە ڕەنگی کراسەکەت چۆنە پێویستە کراسەکەت بخەیتە ناوەوە.

گەر چاکەتت لەبەر کرد ئەوا هەمیشە قۆپچەکەی خوارەوەیان با کراوە بێت و دوانەکەی سەرەوە داخراوبن، و بیرت نەچێت هەر کات ویستت دانیشیت ئەوا قۆپچەکانی سەرەوە بکەوە.

هەڵبژاردنی قەبارەیەکی هەڵەی جل و بەرگ، ئەمەش هەڵەیەکی کوشندەیە و هەمیشە خۆتی لێ بپارێزە بە وردییەوە قیاسەکان هەڵبژێرە.

لە وانەیە گرنگی نەدەیت بە چرچ و لۆچی جلەکانت بەڵام هەوڵ بدە هەمیشە ئوتوویان بکەیت، و چرچییان تێدا نەبێت، تاوەکوو بە کەسێکی پوخت و کەشخە دەربکەویت.

لە بەرکردنی دوو قایش تەواو پێشنیار نەکراوە، چوونکە دەتوانیت دانەیەکی کورت بکڕیت تاوەکوو پانتۆڵەکەت بە بەرزی بمێنێتەوە.

هەوڵ بدە قۆڵی تی شێرتەکەت زۆر لە خوارەوە و شۆڕ نەبێت، چوونکە ئەمە زیاتر پانت دەکاتەوە و بە کەسێکی قەڵەو دەرت دەخات، هەروەها دەبێتە هۆی شاردنەوەی ماسولکەکانی قۆڵت.

گەر چاکەتێک یاخوود قەمسەڵەیەکت لەسەر بلوزەکەتەوە کردە بەر ئەوا با بلوزەکەت سادەبێت و نەخشی پێوە نەبێت.

سەرنجی خۆت بنووسە

ئەتوانیت کلیک لەم بابەتانە بکەیت

باشترین رێگا بۆ دڵی پیاو قاچیەتی

توێژینەوەیەکی نوێ ئەوەی ئاشکراکردوە کەباشترین رێگا بۆ دڵی پیاو قاچەکانییەتی. بەپێی توێژینەوەیەک کەرۆژنامەی دەیلی مەیڵ …