پێنج شه‌ممه‌ , كانونی دووه‌م 17 2019
سەرەکی / نوێترین بابەت / سەر شۆرین بە پشتدا لە نێو ئارایشتگاکان مەترسیدارە، پێویستە وریا بیت

سەر شۆرین بە پشتدا لە نێو ئارایشتگاکان مەترسیدارە، پێویستە وریا بیت

خراپترین بەشی چونی تۆ بۆ ئاراشتگا ئەو پارە زۆرە نییە کە لەبەرامبەر چاکردنتدا لێتدەستێنن، بەڵکوو ئەو کاتەیە کە قژت لەسەر تەشتێکی تایبەت دادەنێت و بۆت دەشۆرن.

 

 ئەو تەشتە تایبەتانەی ئاراشتگاکان بەجۆرێک دروستکراوە کە کارمەندەکان بتوانن بە ئاسانی قژی تۆ لە پشتەوە بشۆن، واتە کارەکە بۆئەوان ئاسانە بەڵام بۆتۆ مەترسیدارە.

کاتێک بەوجۆرە بەپشتدا سەرت بۆ ماوەیەکی زۆر دادەنیت ئەوا خوێن زۆر بەکزی دەچیت بۆ مێشکت، بەوەش ڕەنگە لەوکاتەدا هەست بە لاوازی قۆڵ و قاچەکانت بکەیت، بەڵام گەر ئاگاداری خۆت نەبیت ڕەنگە ببێتە هۆی سەکتەی مێشک کە تووشبوونی مێشکە بە زیانێکی دەماری بە ھۆی نەگەیشتنی خوێن پێی و زۆرکات دەبێتە هۆی مردن.

هەر بۆیە کاتێک دەچیتە ئاراشتگا داوابکە بەوجۆرە قژت بۆبشۆن کەخۆت پێی ئاسودەیت و گەر بە دەمدابێت باشترە، هەرکاتێکیش هەستت بە لاوازبونی لایەکی جەستەت کرد، یاخود توانای بینین و قسەکردنت لاواز بوو ڕاستەوخۆ سەرت لەوشوێنەدا لابەرە چونکە ئەوە نیشانەکانی سەکتەی مێشکە.

سەرنجی خۆت بنووسە

ئەتوانیت کلیک لەم بابەتانە بکەیت

6 نیشانە کە دەری دەخات بەر لەوەی جێگاکەت بتەکێنیت چویتەتە ناویی

سونەتی پێغەمبەری خودایە (د.خ)  کە کاتێک دەچیتە جێگاوە، جێگاکەت بتەکێنیت، ئەویش بۆ ئەوەی ئەو مێرووانەی …